پلاسخارت بە تویتێك ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێری كرد

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر نیگەرانە، نیگەرانە لەوەی “ڕەوایەتیی دەوڵەت بکەوێتە ژێر هەڕەشەی گروپە چەکدارەكانەوە”.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تویتێك ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی كرد، كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێیوایە، هێرشە بەردەوامەكان، وەك ئەوەی شەوی رابردوو كرایە سەر هەولێر، كەمكردنەوە و سووكایەتیكردنە بە سەروەری یاسا، “ئەو كردەوانە وڵات بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات، لەکاتێکدا گەلانی عێراق زۆرترین باجی ئەم هێرشانە دەدەن”.

پلاسخارت جەختدەكاتەوە، “نابێت ڕەوایەتیی دەوڵەت بکەوێتە بەردەم هەڕەشەی گرووپە چەکدارە دڵڕەقەکان”.

بابەتی پێشتر

كۆمەڵ ئیدانەی هێرشەكان و داوای بێلایەنیی كورد دەكات

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share