سەرۆكی فەڵەستین پەیوەندیی بە سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیلەوە كرد

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیل ئەنجامدا.

نوسینگەی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین بڵاویكردەوە، عەباس پەیوەندیی كردووە بە ڕەئوڤین ڕیڤلین سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیل، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ویلایەتی سەرۆكایەتییەكەی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەكەی، مەحمود عەباس هیوایخواستووە لە نزیكترین كاتدا ئاشتی لەنێوان هەردوولادا بەرقەرار بێت، ڕیڤلین-یش سوپای عەباسی كردووە بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی.

ئەمڕۆ لە ئیسرائیل ماوەی سەرۆكایەتیی ڕەئوڤین ڕیڤلین كۆتاییهات، بڕیارە ئیسحاق هێرتسۆگ لە كنیست سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە 11هەمین سەرۆكی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی ئەوروپا رێگری لە كاركردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات

یەكێتیی ئەوروپا قەدەغەكردنی كاركردنی ژنان لە رێكخراوە ناحكومییەكان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات و دەڵێت، هەڵسەنگاندن بۆ لێكەوتەكانی…
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share