پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات

هۆڵی پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی دیكە ئەنجامبدات و تیایدا دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا بدات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

هاوكات بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە كە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر “پرۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان-عێراق)، پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان-عێراق) و پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠) ساڵی١٩٩٨ی هەموارکراو).

گرێدانی ئەو دانیشتنە لەكاتێكدایە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەهۆی كێشەی بڕین و دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران كێشەی تێكەوت و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان داوایانكرد پەرلەمان دەنگ لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕین بدات.

بابەتی پێشتر

لە تەقینەوەی وێستگەیەکی نەوت و گازی ئێران حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

كەركوك.. سێ تاوەری كارەبا تەقێنرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share