لە دهۆكیش مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی راگیراوە

سەرباری ئەوەی گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی و گەرمیان دروستكراوە و ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان بەهۆی نەبوونی پارەوە دابەشنەكرا، لە هەولێر و دهۆك مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی راگیراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، لە بانكی ئامەد لە شاری دهۆك، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی راگیراوە و هەندێك لەو خانەنشینانەی لەوێ بوون و چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەكانیان بوون دەڵێن، لە كاتژمێر شەشی بەیانییەوە تا ئێستا ئەوان لە بەردەم بانكی ئامەدن بۆ وەرگرتنی مووچە، كەچی هەموویان بە دەستی بەتاڵ گەڕاونەتەوە.

جەختیشدەكەنەوە كە دوێنێ خەڵكێكی زۆر مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ كە خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی سەردانی بانكەكەیان كردووە پێیانوتراوە پارە نییە.

جگە لە دهۆك، لە هەولێریش مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی دابەشناكرێت و هێزێكی زۆری ئەمنی لە نزیك بانكی حەمرین بڵاوكراونەتەوە.

هاوكاتی ئەوانەش، گرفت بۆ پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی و گەرمیان دروستكراوە و بەهۆی نەبوونی پارەوە، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان دابەشنەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە پاڵاوگەی کەرکوک دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە…
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share