قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە کارگەکانی ئاو و کۆگا و مارکێتەکان

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان، کە هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەرتیشکی خۆر دابنێت یاخود عه‌مباری بكات، دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکاتەوە.

کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری لە لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  “لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەکان لە ڕێگەی سەردانیان بۆ کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان و هەروەها لە ڕێگه‌ی ڕاگەیاندنەکانیشەوە هەموو شوێنەکانیان ئاگادارکردوەتەوە، کە کۆگاکردن، دانان و گواستنەوەی خواردن و خواردنەوە لەشوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دوور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، شوێنی کۆگاکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات”.

لەبارەی هۆکاری هۆشدارییەکەیانەوە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری دەڵێت “پلەی بەرزی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات”.

داواش لە خاوەن کارگە و کۆگا و مارکێت و دوکانەکان دەکات پابەندبن بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، تا ناچار بەسزادانی هیچ شوێنێک نەبن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵە

بابەتی دواتر

لەبارەی کارکردنی ئێوارانی کارمەندانی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات. لە پەیامەكەی…
Total
0
Share