وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی موچەی بەشێوەی چەک دەستپێکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دابەشكردنی موچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەش بەشێوەی چەك موچەی دابەشكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە، “تیمی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە ڕایگەیاندووە لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردووەتەوە بە دابەشکردنی موچە بە شێوەی چەک، کە ماوەیەک بوو بەهۆی کۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە ڕاگیرابوو”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پێشنیارکرا، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاکەکان و خۆبەخشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئیدارە و دامەزراندن ڕۆڵی خۆیان ببینن لەکاتی یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، بۆ ئەو مەبەستەش میکانیزمی پێویست بڕەخسێنن”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوەدێت، “ئه‌مڕۆ دووشەممە به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌مید نه‌به‌ز سه‌ڵاح، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هۆڵەندا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ تیمه‌كانی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌، یه‌كه‌ی ژمێریاری، پرۆژه‌ی ئیداره‌ و دامه‌زراندن “تجنید”-ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونەوە”.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بابەتی دواتر

لە ماوەی 10 ڕۆژدا 14 هاوڵاتی کورد کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو و پێشبینیدەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە…
Total
0
Share