ئاسایشی شارەزوور 30 کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە

ئاسایشی شارەزوور ئاشکرایکرد، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٣٠ کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و لەو ژمارەیەش 18 کەسیان یەکلایی بۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لەو 30 کەسەی دەستگیرکراون، دۆسییەی 18bکەسیان یەکلایی بۆتەوە و 12 کەسیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرایدەکات، “ئاسایشی شارەزوور بڕی ٩ کیلۆگرام تریاکی دەستبەسەرداگرتووە و نزیکەی 7 کیلۆگرام ماددەی ئه‌مڤیتامین و بڕێك له‌ حه‌بی فه‌لكراوی جۆراوجۆر، دەستی بەسەردا گیراوە.

هاوکات 9 تۆمەتباری دیکەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ساڵی ڕابردوو دەستگیرکراون و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمەندەوە‌ سزادراون.

 

بابەتی پێشتر

ئۆپیک پڵەس كۆدەبێتەوە و عێراق پاڵپشتیی بەردەوامیی ڕێککەوتنەكە دەكات

بابەتی دواتر

كێ سوودمەندە لە تەقاندنەوەیان؟<br> پاراستنی تاوەرەكانی کارەبا پێویستی بە نیوەی سوپای عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share