بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بازرگانێکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و دەستبەسەر بڕی 106٫75 کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گیراوە .
ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانیان لە کۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی حەواڵەکردنی پۆست لەناو شاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایکبووی ساڵی 1979 – کەرکوک دەستگیربکەن، دەستیشبگرن بەسەر بڕی (106٫75) کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین)، کە بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن”.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 25) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوە و دەستبەسەر بڕە هیرۆیینەكەدا گیراوە، لێکۆڵینەوەش له کەیسەکه بەردەوامە”.