شەپۆلی گەرمای بەتین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنكەی لە دەریای ناوەڕاستەوە رووی كردووەتە ناوچەكە سبەی هەینی پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمتردەبن و كۆتایی بەو شەپۆلە گەرما بەتینەی رۆژانی رابردوو دێت.

دەشڵێت، “ئەم شەپۆلی گەرمایەی چەند رۆژی رابردوو دووەم شەپۆلی بەتینی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بوو بۆ سەر ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی رابردوودا لوتكەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی گشتی لە مانگی ئابدا تۆماردەكرا، بەڵام بۆ ئەمساڵ بە گشتی لەم شەپۆلەی رابردوودا تۆماركرا پێشبینی ناكرێت مانگی داهاتوو جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەو رادەیە گەرم و بەتین ناوچەكان بگرێتەوە”.

وتیشی، “هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكەینەوە كە گوایە لە مانگی داهاتوو لەم شەپۆلە بەهێزتر گەرما دێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و یاسای باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە و…
Total
0
Share