لە کاتی ڕاوەماسیدا نارجۆکێک بە دوو گەنجدا تەقیەوە و کەسێکیان گیانی لە دەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ڕاوەماسیدا نارنجۆکێک بە دوو گەنجدا تەقیووەتەوە و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لە دەستدا و گەنجەکەی دیکە بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە ناوی (ئەمحەد مەولود)ە و دانیشتووی ناحیەی کەڵەکە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایکرد، لە کاتی ڕاوکردنەکەدا سێ کەس لە شوێنی ڕوداوەکە بوون، بەڵام یەکێک لە گەنجەکان دوور بووە لە تەقینەوەکە و بریندار نەبووە.

ئەگەرچی ڕاوکردنی ماسی بە تەقینەوە قەدەغەیە و لەلایەن پۆلیسی دارستانی پارێزگا و قەزا و ناحییەکانەوە هۆشداری لەبارەوە دەدرێت، بەڵام ساڵانە لەکاتی ڕاوەماسیدا چەندین کەس تەقینەوەیان پێدا دەتەقێتەوە یان کارەبا دەیانگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت. کاروان گەزنەیی، وتەبێژی…
Total
0
Share