(ڤیدیۆ) چێڵسی لامپارد دۆڕاندی و سیتی بەردەوامە لە بردنەوە

ئەمشه‌و شەممە، یارییەکانی هەفتەی (30) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمارکرد و مانچستەر سیتی براوەبوو.

یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا “مۆلینیو” یاریی هەفتەی (30) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن ئەنجامدا، کە یەکەم یاریی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری کاتی بوو.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی خانە خوێ “وڵڤەرهامپتۆن” کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 31 لەلایەن ماتیۆس نونێزەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ساوزهامپتۆن لە یاریگای “سەینت ماری” میوانداریی مانچستەر سیتی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ساوزهامپتۆن لە خولەکی خولەکی 72 لەلایەن سیکۆ مارا-وە تۆمارکرا، گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 45، 58، 68، 75 لەلایەن ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، جاک گریلیش، جولیان ئەلڤارێزەوە تۆمارکران.

ئەنجامی یارییەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

ئەستۆن ڤێلا 2-0 نۆتینگهام فۆرێست

برێنتفۆرد 1-2 نیوکاسڵ

فولهام 0-1 وێستهام

لیستەر سیتی 0-1 بۆرنمۆس

تۆتنهام 2-1 برایتۆن

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مان سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (67) لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، یانەی چێڵسی بە (39) خاڵەوە چووە پلەی (11).

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (27)ی "بوندس لیگا" بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share