كازمی: هه‌ندێك تێوه‌گلاومان ده‌ستگیر كرد به‌دوای ئه‌وانی تریشه‌وه‌ین

كازمی ڕایگه‌یاند، دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، هەندێ تێوەگلاویان دەستیگركردووه‌، بەدوای ئەوانیتریشەوەن.

له‌ په‌یامێكیدا كه‌ كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، “گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مه‌رازی سیاسی و ئەو قۆناغەمان پێكەوە تێپەڕاند، تاوانەكەی ‘بەلەد’ ڕەتكراوەیە، هەروەها دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای PDKیش”.

كازمی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌، “دژی دەستدرێژییەكانی سەر عێراقییەكان دەوەستینەوە، هەندێ تێوەگلاومان دەستیگركرد، بەدوای ئەوانیتریشەوەین”.

دوو ڕوداوی جیا ئه‌مڕۆ عێراقیان هه‌ژاند، یه‌كێك له‌و ڕوداوانه‌ په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای پارتی بوو له‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ سوكایه‌تی كردن به‌ ئاڵای كوردستان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌شت هاوڵاتیی مەدەنی لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین پاش ڕفاندنیان بە كوژراوی دۆزرانەوە.

بابەتی پێشتر

سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی لە بەغداد و كاردانەوەكان

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە کاتژمێرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و تا ئێستاش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە…
Total
0
Share