ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “نرخی نوێی کارەبا زۆر گرانە و رەتیدەکەینەوە”.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “نرخی نوێی کارەبا زۆر زۆر گرانە، بە تەواوی رەتیدەکەینەوە، وتیان پێداچوونەوە دەکەین، بەڵام هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ پێشوودا نییە، هەتا 600 کیلۆوات 100 دینارە بۆ یەک کیلۆوات”.
دەشڵێت، “دەتوانین بڵێین خەڵک بەتێکڕا لە سەروو 600 کیلۆوات بەکاردەهێنێت، (سێ ئەپمێر و نیو) لە 600 بۆ 750 کیلۆوات هەر کیلۆواتێک بە 133 دینارە، لە 750 کیلۆوات هەتا 900 کیلۆوات، دەکاتە 166 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، واتە پێنچ ئەمپێر نزیکەی (100 هەزار) دینارە”.
عەلی حەمەساڵح، ئەوەش دەڵێت، لە 900 کیلۆوات بۆ سەرەوە(پێنج ئەمپێر) بۆ سەرەوە نرخەکەی دیارینەکراوە، بەڵام گرانترە، چونکە سیستمەکە بەجۆرێکە هەتاوەکو کیلۆوات زیاتربێت نرخەکەی زیاترە.
