ئیسرائیل بۆردومانەكانی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكردەوە

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرایل، چەند پێگەیەكی هێزه‌ فه‌ڵه‌ستین-ییەكانیان له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ بۆردومانكرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكان‌، ئه‌مشه‌و فڕۆكەكانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەكی هێزه فه‌ڵه‌ستین- ییەكانیان له‌ باكوری ڕۆژئاوای كه‌رتی غه‌زه‌ له‌ ناوچه‌ی سودانیه‌ بۆردومانكردووه‌.

ئیسرائیل بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بۆ به‌رده‌وامی ئاڕاسته‌كردنی باڵۆنە ئاگرینەكانی فەڵستین ‌به‌ره‌وهێزه‌كانیان گەڕاندووەتەوە.

هاوكات، تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

21ی ئایاری ئه‌مساڵ، دوای زیاتر لە مانگێك شەڕ لە نێوان حەماس و ئیسرایل كە كوژرانی سەدان كەسی لێكەوتەوە، ئاگربه‌ست له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یه‌ندرا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە چوارینەوە گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یورۆ 2020

بابەتی دواتر

"زیادبوونی نرخی نەوت نەبووەتە هۆی پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەدا"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگریی دانیمارك دەستگیركرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی دانیماركەوە بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی دەستگیركرا بەهۆی تێوەگلان لە دزەپێكردنی “زانیاریی زۆر نهێنی”. میدیاكانی دانیمارك بڵاویانكردەوە، لارس…
Total
0
Share