گرێی مێشک.. بکوژترین جۆری شێرپەنجە

گرێی مێشک بە سەرەکیترین جۆرەکانی شێرپەنجە دادەنرێت کە هۆکارە بۆ گیانلەدەستدانی ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە، هۆکارەکەشی لەلایەن زانایانەوە بۆ پاڵنەری مەترسیداری ژینگەیی، بەکارهێنانی زۆری تەلەفۆن، پەیوەندی بە ماددە کیمیاییەکانەوە وەک ئەوانەی وێنەکێشن یان ئەوانەی کار لەسەر رەنگکردنی قژ دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی وازهێنان لە جگەرەکێشان، وەرزشکردن، سیستمی خۆراکیی تەندروست هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی سەرجەم جۆرەکانی دیکەی گرێ شێرپەنجەییەکان، بەڵام شێوازی ژیان ناتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە گرێی مێشک.

نیشانەکانی تووشبوونی کەسێک بە گرێی شێرپەنجە سەرئێشە، تێکچوونی بینین، قورسی لە قسەکردن و گۆرانکاری لە جوڵەی کەسەکەن.

توێژینەوەکان دەڵێن، شێرپەنجەی مێشک زیاتر لە شێرپەنجەی خوێن هۆکارە بۆ مردنی ژمارەیەکی زیاتر لەو پیاوانەی تەمەنیان خوار 45 ساڵە بەراورد بە شێرپەنجەی پرۆستات، هەروەها ژمارەیەکی زیاتر لەو ژنانەی تەمەنیان کەمترە لە 35 ساڵ بەراورد بە شێرپەنجەی مەمک.

زیاتر لە 130 جۆر لە شێرپەنجەی مێشک هەیە، کە مەترسیین بۆ سەر ژیانی کەسی تووشبوو، لەناویاندا هەندێکیان گرێی پاکن، بەڵام بە پشتگوێخستنیان مەترسیی مردن دروستدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە…
Total
0
Share