بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و لە تەواوی شارەکانی هەرێم هەستی پێدەکرێت.
بەپێی پێشبینییەکە، سبەی ٣ی تەموز، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر لە 42 پلەوە بۆ 41 پلە دادەبەزێت و نزمترین پلەش لە 30 وە دەگاتە 29 پلە.
هاوکات پێشبینییەکە بۆ پارێزگای سلێمانی دابەزینی دوو پلەیە و بەرزترین پلەی گەرما لە 42 پلەوە دەبێتە 40 پلە،هاوکات هاوشێوەی سلێمانی لە دهۆکیش جیاوازی دابەزینی پلەی گەرما دوو پلە دەبێت.
دابەزینی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی کەرکوک و هەڵەبجە یەک پلە دەبێت و لە سبەینێوە دابەزینەکان دەستپێدەکەن.
دابەزینی پلەی گەرما لە کاتێکدایە کە شارەکانی هەرێم هەفتەیەکی گەرمیان بەڕێکرد و لە هەندێک ناوچەی هەرێم پلەکانی گەرما نزیک بوویەوە لە 50 پلەی سیلیزی.