ژن و پیاوێکی کورد لە تورکیا هێرشیان کراوەتەسەر

وێنەی ژن و پیاوە کوردە و ئەو خێزانە کوردەی دوو مانگ پێش ئێستا لە تورکیا لێیاندرا

ژن و پیاوێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێن، لە ڕیستۆرانتێکدا لە تورکیا لێیاندراوە و ئاسەواری لێدان بە جەستەیانەوە دیارە.

ئەو ژن و پیاوە دەڵێن، ئەوان بۆ گەشتکردن چوونەتە وڵاتی تورکیا، بەڵام لە ڕیستۆرانتێکدا لەلایەن خاوەنی ڕیستۆرانتەکەوە هێرشیکراوەتەسەر و لێیان دراوە.

بە وتەی ژن و پیاوەکە کاتێک پۆلیس هاتووەتە شوێنی ڕوداوەکە، لایەنگری خاوەن ڕیستۆرانتەکەی کردووە و هیچ لێدوان و قسەیەکی لەو دوو ژن و پیاوە کوردە وەرنەگرتووە.

دوو مانگ پێش ئێستاش خێزانێكی كوردی باشووری كوردستان، كە خەڵكی هەولێر بوون و بۆ گەشت لە تورکیا بوون، کاتێک ویستویانە بچن بۆ ئەنتاڵیا، لەسەر ڕێگای سەرەكیی شارۆچكەیەكی مێرسین، لەلایەن چوار تورکەوە ڕێگەیان پێگیرا و ، سوكایەتییان پێكرا و جنێویان بە كورد دا، دواتر خێزانە كوردەكەیان بەردباران كرد، پیاوی خێزانەكە و كوڕە 12 ساڵییەكەی برینداركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

هەولێر.. گەنجێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، هێزەكانی…
Total
0
Share