لە پارێزگایەک سبەینێ کرایە پشوو

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکە بکاتە پشووی رەسمی.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوکدا هاتووە، بە ئامانجی پێدانی کات بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خێزانەکانیان بۆ ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە قەزا و ناحیە و گوندەکان نیشتەجێن و تاوەکو زیاتر ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، سبەینێ دووشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکە کرایە پشووی رەسمی.

ئاشکراشیکرد، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانيش دەتوانن پشت ببەستن بە سیستەمی نۆرەگرتن (مناوبە) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share