کلۆپ: کۆچی بە کۆمەڵ لە لیڤەرپوڵ ڕوونادات

کلۆپ ئەو زانیاریانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە ماڵئاواییکردنی بە کۆمەڵی یاریزانانی لیڤەرپوڵ دەکەن

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ پێی وایە لە ئەگەری شکستهێنانی پێکهاتەکەیدا هیچ یاریزانێک یاناکە بەجێناهێڵێت.

لیڤەرپوڵ وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی ناوخۆی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا (2020/2021) بەهۆی پێکانی بەردەوامی یاریزانانەوە ئەنجامەکانیان بەپێی پێویست نەبوو و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی بە 43 خاڵەوە جێگیربوون.

ئەستێرەکانی ڕێدز لەم وەرزەدا 27 یارییان ئەنجامداوە و بە چوار خاڵ کەوتوونەتە دوای چێڵسی، کە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیدایە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەگەر بێتو لەم وەرزەدا پێکهاتەی کلۆپ یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا و کورسییەکی چامپیۆنزلیگ بەدەستنەهێنێت، لە هاوینی 2021 چەندینێکیان ڕوو لە یانەکانی دیکە دەکەن.

رۆرگن کلۆپ لەگەڵ یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ

لەم بارەیەوە کلۆپ دەڵێت، ” دەزانم یاریزانانم پابەندبوون و خۆشەویستیان بۆ یانەکە چۆنە، دڵنیابن، ئەگەر بەشداری چامپیۆنزلیگیش نەکەین یاریزانەکانم لەو جۆرە نین داوای ڕۆیشتن بکەن، ئەوە ڕوونادات، باشیان دەناسم”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکەی لیڤەرپوڵ دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو کۆتایی کۆڵنادەن و ئەگەر شکستیش بهێنن کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانانیان ڕوونادات.

بابەتی پێشتر

وردەكاری خشتەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر

بابەتی دواتر

ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share