ئەنجومەنی وەزیران دۆخی دارایی و رێککەوتنی سێ قۆڵی تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بارودۆخى دارایی نوێى هەرێمى کوردستان و خەرجییەکان لەدواى جێبەجێکردنى رێککەوتنى سێ قۆڵیى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان تاووتوێدەکرێت.

هەر بەگوێرەی کارنامەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بابەتى پۆلێنکردنى داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنى بەشى گەنجینەى فیدراڵى و خستنەڕووى رەشنووسى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەبێت.

هەڵوەشانەوەی چەند بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و رێبەری سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share