سەرۆکی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، ئەگەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی و بەرگریکردن لەخۆیان پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم بکات، ئەوان ئامادەن بۆ بەکارهێنانی.
میدیای رەسمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆک وڵاتەکە لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ زانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، بەهێزکردنی توانا ئەتۆمییەکان لە پێشینەی کارەکانیاندایە و بە “ئەرکێکی نەگۆڕ” وەسفیکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئەتۆمی وەک بڕبڕەی پشتی وڵاتەکە وایە و گەلی کۆریا پشتی تەواوی پێدەبەستێت.