وڵاتانی ئەندام: كارەكانی ناتۆ بەپێی داوا و پێویستییەكانی حكومەتی عێراق دەبێت

كۆبوونەوەی هەردوو شاندی ناتۆ و حكومەتی عێراف لە بڕۆكسل

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ كۆبووەوە و ڕۆڵی هاوپەیمانییەكەی لە بەرزكردنەوەی توانای هێزەكاندا بەرزنرخاند، ئەو وڵاتانەش دوپاتیدەكەنەوە كاركردنی نێردەی ناتۆ بەپێی داوا و پێویستی حكومەتی بەغداد دەبێت.

نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بە ئامادەبوونی یانس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەكە پابەندی وڵاتەكانیان بە پشتیوانیكردنی عێراق و، پشتگیری هەوڵەكانی حكومەت بۆ باشكردنی توانای دەزگا ئەمنییەكانیان دوپاتكردەوە.

ڕاشیانگەیاند، چوارچێوەی كاری نێردەی ناتۆ لە عێراق تەنها بەپێی خواستی حكومەتی بەغداد و پێداویستی و كارە پێشینەكانی دەبێت.

ئەو وتانە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی شاندی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بوو لەگەڵ شاندی وڵاتانی ناتۆ لە بارەگای هاوپەیمانێتییەكە لە بڕۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا.

لای خۆیەوە كازمی ستایشی ڕۆڵی ناتۆی كرد لە بەرزكردنەوەی ئاست و توانای هێزە چەكدارەكانی عێراق.

داواشیكرد، درێژە بە هاوكارییەكان بدرێت لە بواری ڕاهێنان و پڕچەككردن و پشتیوانیی هەواڵگری، سوروبوونی عێراقیشی لەسەر تەواوكردنی بونیادنانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكانی دوپاتكردەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەردێك لە ئاسمانەوە كۆتایی بە ژیانی منداڵێك دەهێنێت

بابەتی دواتر

مارسیلیا.. چیرۆکی کەوتنەخوارەوە لە لوتكەی تۆپی پێ بۆ زەلکاوی ئابڕووچوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share