تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت كەس برینداربوون.
كەمێك لەمەوبەر لە بازاڕی ” محابس” لە ناوچەی سەدری شاری بەغداد بۆمێكی چێندراو تەقیەوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە هیچ كوژراوێكی لێنەكەوتووەتەوە بەڵام ژمارەی بریندارەكان زیاترە لە حەوت هاوڵاتی مەدەنی.
هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر ڕوویداوە و دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.