پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ زێدان پێگەی ڤینیسیۆز بەهێز دەکات

ڤینیسیۆز جونیۆر پەیوەندی بە زێدانەوە کردووە و داوای لێبوردنی کردووە، ئەوەش پەیوەندیەکانی نێوانیانی بەهێزکردووە

بەهۆی پەیوەندیەکی تەلەفونیەوە، ڤینیسیۆز جونیۆر دڵی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانەکە بەهێزتردەکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، وەرزی ڕابردوو لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی، ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی ڕێنماییەکانی زێدانی پشتگوێخست، تەنانەت ئامادەنەبووە مەشقی خۆگەرمکردنەوە ئەنجامبدات و ئەوەش زێدانی توڕەکرد.

بەپێی سەرچاوەکە، زێدان لە “ڤینی” توڕەبووە و بە دوورخستنەوەی لە پێکهاتەکانی بڕیاری سزادانیداوە، بەڵام لێرەدا یاریزانەکە هەستی بە هەڵەیەک کردووە و بڕیاریداوە دۆخەکە ڕاستبکاتەوە.

ئاس نوسیویەتی، ئەستێرەکەی سیلیساو لە کاتی حەوانەوەکاندا پەیوەندی بە زێدانەوە کردووە و سەبارەت بە هەر هەڵەیەک کە کردویەتی داوای لێبوردنی کردووە، بەڵێنیشیداوە هەرچی لە توانایدابێت بیکات لە پێناو ڕاستکردنەوەی هەڵەکە و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز.

لە بەرامبەردا “زیزۆ” بە زوبانی پۆرتوگالی پێی وتووە، “تۆ کەسێکی بوێر و ئازایت کە دانت بەهەڵەی خۆتدا نا، بەڵام چیتر هەڵەکە بە هەڵەی خۆم دەزانم”، کە ئەوەش وەک لێبوردەیی ڕاهێنەرەکە و نیازپاکیەتی و جەمسەرەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بەیەکەوە پەیوەندی نێوانیان توندوتۆڵ بکەن.

لەم وەرزەدا ڤینیسیۆز بۆ حەوت ڕوبەروبوونەوە چانسی یاریکردنی بەشێوەی سەرەکی پێدراوە، لە سەرجەمیاندا مێرەنگیەکان براوەبوون و گەوهەرەکەی بەرازیل سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ…
Total
0
Share