توێژینەوەکان: فایزەر و مۆدێرنا بەدرێژایی تەمەن بەرگری دژی کۆرۆنا دروستدەکەن

ڤاکسینەکان بەدرێژایی سەردەمەکانی ڕابردوو دەرچەی ڕزگارکەری مرۆڤایەتی بوون لە پەتا و ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان، بۆ سەردەمی ئێستاش، دژ بە کۆرۆنا، پشت بە ڤاکسین دەبەسترێت، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ،  فایزەر و مۆدێرنا دەتوانن بەدرێژایی تەمەن دژەتەن لە جەستەی وەرگرەکانیدا دروستبکەن.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، کە توێژەران لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامیانداوە دووەم ژەمی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە، دەریدەخات بەرگرییەکی بەهێز و درێژمەودا لەجەستەیاندا دروستبووە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە بەومانایە دێت ئەوانەی دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە، بەرگریی درێژمەودا لە جەستەیاندا دروستدەبێت، ئەگەریشی زۆرە بەدرێژایی تەمەنیان بەرگرییەكە بەردەوامبێت.

یەکێک لە ئەنجامدەرانی سەرەکیی توێژینەوەکە و پسپۆڕی بەرگریی جەستە لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندوە، “ئەو توێژینەوەیە ئاماژەی باشی پیشانداین لە توانا و ماوەی زۆری مانەوەی ئەو بەرگرییەی لەو ڤاکسینانەوە دروستدەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share