هاتوچۆی هەرێمی کوردستان: لەمەودوا فڕێدانی زبڵ لە جامی ئۆتۆمبێڵەوە پێبژاردنی لەسەرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی توندی سەبارەت فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە بۆ شۆفێران و سەرنشینان دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، هەر شۆفێر و سەرنشینێک لە کاتی ڕۆیشتن یان وەستانی ئۆتۆمبێل زبڵ و خاشاک فڕێبداتە سەر شەقام و شۆستەکان، بڕی 40 هەزار دینار سزای دارایی بۆ ئەو ئۆتۆمبێل یاخود ماتۆڕسکیلە تۆماردەکرێت کە سەرپێچییەکەی تێدا ئەنجامدراوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەم سزایە زیاددەکرێت بۆ هەموو سیستمەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی وەکو PDA و کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی و چاودێری.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەرانی هاتوچۆ کە ڕاستەوخۆ لەکاتی بینینی ئەو دیاردەیە، سزا داراییەکە بسەپێنێت، یاخود لەوکاتەی بە ڤیدیۆی تۆمارکراو لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆ پلاتفۆرمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ڕەوانەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share