لە سلێمانى هەڵمەتێک بۆ سەلامەتیی رێگەوبان و لەپێناو کەمکردنەوەى رووداوەکانى هاتوچۆ بەڕێوەدەچێت.
هەڵمەتەکە لەژێر ناوى “سەلامەتیی رێگەوبان، کوالێتیی ئۆتۆمبیل و هۆشیاریی هاتوچۆ لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و قوربانیانی رووداوەکان” ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە دەستپێشخەریی لوتکەی تەندروستیی کوردستان و بە هەماهەنگیی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بە پشتیوانیی لوتکەی تەندروستیی جیهانیی، رێکخرابوو.



