ڕاهێنەرە کارامەکەی ئەڵمانیا پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی مۆرینیۆ

ناگڵسمان پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی جوزێ مۆرینیۆ

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لە سەرەتای پەیوەندیکردنی بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، بەڵام دواتر ئەنجامەکانی بەرەو خراپی چوون و حاڵی حازر ئەگەری دوورخستنەوەی لە ئارادایە.

ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە کۆی شەش یاری لە پێنجدا دۆڕاندنی تۆمارکرد، مۆرینیۆ و تۆتنهام لە 12 ڕۆژی داهاتوودا تاقیکردنەوەیەکی قورس و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن.

لە چوارچێوەی ململانێکانی یوروپا لیگ ڕوبەروی وڵفسبێرگەر دەبێتەوە، پاشان لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرانبەر بێرنڵی، فولهام، کریستاڵ پاڵاس یاریدەکات و پێنجەم ڕوبەڕوبوونەوەی لە یاریگای ئیماراتس بەرانبەر ئارسیناڵ دەبێت، ئەنجامەکانی ئەم روبەڕوبوونەوانەش دەبنە سەنگی مەحەک و داهاتووی “مۆو” یەکلاییدەکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر مۆرینیۆ لەم ئەرکەدا شکستبهێنێت و نەتوانێت ملی خۆی لە پەتی دەرکردن ڕزگاربکات، ئیدارەی دانیێل لیڤی ڕاستەوخۆ جولیان ناگڵسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لایپزیک دیاریدەکەن.

ئەم ڕاهێنەرە پیشتر پاڵێوراوبووە بۆ شوێنگرتنەوەی فرانک لامپارد لە یانەی چێڵسی، بەڵام بەهۆی تۆماس توخێلەوە ئەو چانسەی لەدەستداوە و لە ئێستادا ئامادەیە چانسی ڕاهێنان لە یانەیەکی گەورەتر لە لایپزیک تاقیبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share