شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە

سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی لە 10 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 18 تاوەکو 24ـی نیسانی 2026 بڕی 9 ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزار و 188 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %85ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %13ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سەدا 2 بووە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share