قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان لەم وەرزەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆر کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان دروستدەبێت و جەختیکردەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک کەمتەرخەمی بکات لە پێدانی کارەبای مۆلیدە سزاکەی تا وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی دەڕوات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، هۆکارن بۆ کارپێکردنی زۆری مۆلیدە ئەهلییەکان ئەوەش وادەکات ڕۆژانە لەو 700 ملۆیدەیەی لە سنووری سلێمانیدا هەن کێشە دروستببێت و چەند مۆلیدەیەک لەکاربکەون.

جەختیشیکردووەتەوە، کە بەدەم سکاڵای هاوڵاتییانەوە دەچن و ڕێکار بەرامبەر خاوەن مۆلیدەکان دەگرنەبەر.

قائیمقامیەتی سلێمانی، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی لەکارکەوتنی هەر مۆلیدەیەک لە ڕۆژدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و لە شەودا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەبێت مۆلیدەی شوێنگرەوە ئامادەبکەن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک سەرپێچی بکات سزاکەی تا لێوەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی دەڕوات.

لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم ڕووەوە بەردەوام چاودێریی مۆلیدەکان دەکەین”.

بابەتی پێشتر

ژنێك بەبیانوی ئەوەی منداڵی كوڕی نابێت لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی دواتر

هێرشكرایەسەر ماڵی پەرلەمانتارێكی مالكی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share