میلان و پاریس گرەو لەسەر تورام دەکەن

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆس تورام دەستپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی بەهێزەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، ستیفانۆ پیۆلیی ڕاهێنەری میلان خواستی لەسەر مارکۆس تورامی فەرەنسییە و بە تایبەتی پەیوەندی پێوەکردووە، تەنانەت داوای لە ئیدارەی میلان کردووە گرێبەستی پێشکەشبکەن، میلانیش لە وەڵامدا ئۆفەرێکی سەرەتایی پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” نووسیویەتی، میلان مووچەی ساڵانەی بەبڕی (5.5 ملیۆن یورۆ) بۆ هێرشبەرەکەی بوروسیا مونشنگلادباخ تەرخانکردووە، بەڵام پاریس سان جێرمان ئامادەکاری بۆ گرێبەستێکی بەهێزتر دەکات.

تورامی تەمەن (25) ساڵ توانای یاریکردنی لە هەرسێ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم، باڵەکانی ڕاست و چەپدا هەیە، نرخی ڕاستەقینەی 40 ملیۆنە و ئەگەر هەیە نرخەکەی بگاتە نزیکی 60 ملیۆن یورۆ، وەرزی ڕابردوو 32 یاریی بۆ مونشنگلادباخ کردووە، 16 گۆڵ و حەوت ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

سعوودیە لەگەڵ بارسا و یوڤێ "سوپەرلیگ" سازدەکات

بابەتی دواتر

لە دۆسیەی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەراندا گومان لە یۆنان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share