داعش هێشتا لە بەشێک لە خاکی عێراق و سوریا خۆی نەداوە بە دەستەوە

ڕۆژانە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن و تێکدانی حەشارگەی چەکدارانی داعش لە خاکی سوریا و عێراق بەردەوامی هەیە، بەڵام هێشتاش مەترسی هێرشی چەکدارەکان بەردەوامە، لە تازەترین هێرشیشدا شەوی ڕابردوو لە باشوری کەرکوک پێنج پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.

هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بەردەوامی هەیە و هەسەدە ڕایگەیاند، “دوێنێ 24 ی مانگ، لەگەڵ دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی داعش لە دیرەزور، دەستگیراوە بەسەر چەندین مادەی دروستکردنی بۆمبدا.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، “بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، هێزەکانی کۆماندۆی هەسەدە، پێنج چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە، لەگەڵ ئەوەش دەستگیرا بەسەر دەیان مادە و پارچە چەک و بۆمبدا”.

دیرەزور و کەرکوک، دوو ناوچەی جێگە جوڵەی چەکدارانی داعشن، لە عێراق و سوریا، ناوبەناو لەو دوو ناوچەیە دژی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەجوڵێنەوە.

هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی چەکدارانی داعش لە دیرەزور و کەرکوک بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەو هەڵمەتانە لەم کاتەدا نەبووەتە هۆکاری ڕیشەکێشکردنی چەکدارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران: ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ و مشتومڕ لەبارەی پرۆژەیاسای کشانەوە لە پەیمان و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.…
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا مووشەکێکی لە ئێران بەکارهێنا کە پێشتر بەکارنەهێندراوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە دوایین هێرشیدا بۆ سەر ئێران مووشەکێکی بەکارهێنا کە پێشتر هەرگیز بەکارنەهێندراوە. ڕۆژنامەکە…
Total
0
Share