حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هاژتاگێکەوە بەناوی (لە حکومەتی خۆت بپرسە) دەیەوێت هاوڵاتییان لەبارەی پرسە پەیوەندیدارەکان پرسیاری لێبکەن و وەڵامەکەی وەربگرن.
هەڵمەتەکەی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەرەوەیە و هاوڵاتییان پرسیارەکانیان دەنێرن بۆ هەژماری وتەبێژی حکومەتی هەرێم (جوتیار عادل).
لەسەر ئەو هەوڵە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو پرسیارانەی کە هاوڵاتییان لە حکومەتی دەکەن، لە ڕێگەی تیمێکەوە وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر وەڵامی پێویست بۆ پرسیارەکە نەبوو، ئەوا ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
حکومەتی هەرێم مەرجی بۆ پرسیاری هاوڵاتییان داناوە و دەڵێت، ” دهبێت زانیارییهكانی ناو پرسیار و وهڵامهكان ورد و راست و دروستبن”.
لەناو هەڵمەتەکەی حکومەتدا، ئاماژە بەوەشکراوە کە، هەر هەفتە جارێک تەوەرێکی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان هەڵدەبژردرێت و هاوڵاتییان پرسیارەکانیان لەسەر ئەو تەوەرە دەنێرن.