ئیسپانیا و مەغریب لەسەر یاریزانێکی بەرشلۆنە شەڕیانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ فیدراسیۆنی مەغریب لە ململانێدایە، بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی یەکێک لە یاریزانە لاوەکانی یانەی بەرشلۆنە.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەحید خالیلۆزیچ بۆ کێبڕکێکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەفەرمی بانگهێشتی عەبدولسەمەد زەلزولیی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنەی کردووە، کە بڕیارە مانگی شوباتی 2022 لە کامیرۆن سازبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا فشارێکی توندی لەسەر یاریزانە 20 ساڵەکەی یانەی بەرشلۆنە دروستکردووە تاوەکو بانگهێشتنامەی مەغریب ڕەتبکاتەوە، لەبەرامبەر ئەو بڕیارەشدا بەڵینیان پێداوە لە پێکهاتەی یەکەمی ماتادۆری لویس ئێنریکی ناونووسی بکەن.

سەرچاوەکە دووپاتیکردووەتەوە، یاریکردنی زەلزولی بۆ لاوانی مەغریب هیچ کاریگەرییەک دروستناکات، چونکە ناوبراو خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی مەغریبی و ئیسپانییە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە لە ئیسپانیا ژیان دەگوزەرێنێت، بۆی هەیە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا یەکێکیان هەڵبژێرێت.

زەلزولی حەوت یاری بۆ لاوانی بارسا کردووە و بۆ پێکهاتەی یەکەم بانهێشتکراوە، لەم وەرزەدا هەشت یاریی بۆ بەرشلۆنە کردووە و 482 خولەک بەشداربووە، تەنها گۆڵێکی بەرامبەر یانەی ئۆساسونا تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

لەناوخۆی پاریس چی دەگوزەرێت؟ ماڵێکی بێسەروبەرە و ڕاهێنەرێکی بێدەسەڵات

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بایرن دەرگا لە هالاند دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
Total
0
Share