لە كەركوك نۆ “تیرۆرست” دەستگیركران، یەكێكیان ژنە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نۆ کەسیان لە كەركوك دەستگیرکردووە، “وەک چەکدار و شانەی نوستووی داعش لە ناوشار کاریان کردووە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەو نۆ ئەندامەی داعش لەلایەن تیمەکانی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکراون و لەنێو دەستگیركراوەكانیش ژنێك هەیە.

باسلەوەشكراوە، بەشێك لە دەستگیركراوەكان دژی هێزە عێڕاقیەکان بەشداریی شەڕیان کردووە و چەندین بازگەی وەهمییان داناوە، هەروەها سەرجەمیان پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بەماددەی چواری تیرۆریش داواكراو بوون.

هەر ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیركردنی دوو “تیرۆستی مەترسیداری” لە كەركوك ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پێشتر

توركیا پێنج جار گوندێكی نزیك دێرەلوك بۆردومان دەكات

بابەتی دواتر

لە خواردنگەیەكی خێرادا دەستبەسەر 800 كیلۆ گۆشتی گەنیو و خراپبوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share