موچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی 21%ــەوە دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەكی گەنجینەی سلێمانی ئاشكرایكرد، بۆ ئەم مانگەش موچە بە لێبڕینی 21%ــەوە دابەشدەكرێت.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار نەكراونەتەوە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران.

ڕوونیشیكردەوە، “لیستی موچەی فەرمانبەرانمان ئامادەكردووە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە”.

لەبارەی ئەوەی ئایا لیستەكە بە لێبڕینەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە؟ بەڕێوەبەری گەنجینەی سلێمانی ئاشكرایكرد، “بە لێبڕینی 21%ــەوە لیستی موچەیان ئامادەكردووە، بەڵام ئەگەر وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دیكە بدات، ئەوە لیستی موچە بەبێلێبڕین ئامادە دەكەن”.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ڕابردوودا 63 پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراوە

بابەتی دواتر

سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق لەسایەی دەسەڵاتی ڕەئیسی دەگۆڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share