کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەی مانگی شەشی هەرێم نەدرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە بکرێتە پشووی رەسمی.

هاوکات و هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی مامەڵەکردن بە خانووە زیادەڕەوەکان درا.

هەرچەندە چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێم بدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ باسکردنی ئەو بڕگەیە کۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share