راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە بەپێی پێشبینییەكان، ئەگەری نمەباران و بارانی مامناوەند هەیەو لەگەڵ بوونی تەمێكی كەم لە كاتەكانی بەیانیدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێكی كەم لە كاتەكانی بەیانی لە هەندێك ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوەڕاستی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت و رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت و پاشان كاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لە ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانی تەمێكی كەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی كەم لە ناوچە جیاجیاكان بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێمی كوردستاندا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆك : 20 پلەی سیلیزی

كەركوك : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
Total
0
Share