(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە پلەی یەکەم گەیشتە 16 و ئینتەر ماڵئاواییکرد

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی گەیشتنیان بە قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی تۆمارکرد، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی نۆ و 32 لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمی هەمان کۆمەڵەدا (کۆمەڵەی دووەم)، یاری نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و شاختار دۆنستیک بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە و گلادباخ بە پلەی دووەم بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتن، یانەی شاختار دۆنستیک بۆ یوروپا لیگ دابەزی و ئینتەرمیلان دەستبەتاڵ ماڵئاوایی لە خولە ئەوروپییەکان کرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی دیکەدا، یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی لە ڕێدبول ئارینا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد.

یانە مەدریدیەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کە لەلایەن ماریۆ هێرمۆسۆ لە خولەکی 39 و کاراسکۆ لە خولەکی 86 تۆمارکران، هاوشانی یانەی بایرن میونشن بە پلەی دووەم سەرکەوتنی بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بەدەستهێنا.

بەشێوەیەکی گشتی یانەکانی بایرن میونشن و ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیاڵ مەدرید و مونشنگلادباخ، مانچستەر سیتی و پۆرتۆ بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتن، یانەکانی ڕێدبول سالزبۆرگ و شاختار و ئۆڵۆمپیاکۆس بۆ خولی ئەوروپی دابەزین.

ئەنجامەکان

بایرن میونشن 2-0 لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

ڕێدبول سالزبۆرگ 0-2 ئەتلەتیکۆ مەدرید

ڕیاڵ مەدرید 2-0 بوروسیا مونشنگلادباخ

ئینتەرمیلان 0-0 شاختار دۆنستیک

مانچستەر سیتی 3-0 مارسیلیا

ئۆڵۆمپیاکۆس 0-2 پۆرتۆ

بابەتی پێشتر

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پەیامێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید 2-0 مونشنگلادباخ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گایاردۆ لە ڕیڤەرپلەیت مایەوە

مارسیلۆ گایاردۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، مانەوەی خۆی لە سەرپەرشتیكردنی یانەی ‏ڕیڤەرپلەیت بۆ ساڵێكی دیكە دووپاتكردەوە.‏ گرێبەستی گایاردۆ لە 31ی…
Total
0
Share