وەزارەتى تەندروستی دەوامی بەنۆرەی نەهێشت

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەوامی بەنۆرە (تناوب)ی بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی هەڵوەشاندەوە و دەوام لە تەواوی دامەزراوەكانی وەزارەتەكە ئاساییدەكاتەوە.

وەزارەتى تەندروستیی هەرێمى کوردستان بەواژووی وەزیری تەندروستییەوە نوسراوێكی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە وەزارەت كردووە، تیایدا هاتووە، “لەبەر بەرژەوەندیى گشتیى و باشتر ڕاییکردنى کاروبارى هاوڵاتییان، بڕیارماندا بە نەهێشتنى دەوامى بەنۆرەی فەرمانبەران و پابەندبوونیان بە کاتەکانى دەوامى فەرمیى ڕۆژانە”.

وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی داوە لەوەی لەحاڵەتی پابەندنەبوون، ڕێکارى یاسایی بەرامبەر فەرمانبەرانى سەرپێچیکار دەگیرێتەبەر.

پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ویستی حكومەتی نیشاندابوو بۆ نەهێشتنی دەوامی بەنۆرە و ئاساییكردنەوەی دەوام.

 

بابەتی پێشتر

پێلۆسی دەست لە ترەمپ هەڵناگرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share