داهاتووی دی یۆنگ بوو بە چی؟

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە داوای لە دی یۆنگ كردووە یانەكە جێبهێڵێت بۆ ئەوەی كێشەی زۆری موچە چارەسەر ببێت.

لە ئێستادا یانەی بەرشلۆنە كێشەی داخڵكردنی ناوی هەردوو یاریزان لیڤاندۆڤسكی و ڕافینیای هەیە.

ڕیزبەندی موچەی یاریزانەكانی لە داهاتیی یانەكە زیاترە و پێویستە چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.

ئیدارەی بەرشلۆنە داوای لە دی یۆنگ كردووە بە گرێبەستەكەی مانچستەر یونایتد ڕازی بێت و پەیوەندی بە ڕیزەكانییانەوە بكات.

پێشبینی دەكرێت گرێبەستەكەی مانچستەر یونایتد بۆ كڕینی دی یۆنگ بكاتە 63 ملیۆن پاوەند و 10 ملیۆن یۆرۆش گۆڕانكاری بێت.

دی یۆنگ نایەوێت لە بەرشلۆنە بڕوات و دەیەوێت موچەكەشی بۆ زیادبكرێت بە پێی بەندەكانی گرێبەستەكەی، ئیدارەی بەرشلۆنەش نایەوێت یاریزانە هۆڵەندییەكە لە ڕیزەكانیدا ببینێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە مۆلیدەی مزگەوتێكیان دزیبوو

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر گرێبەستەكانی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share