دهۆک.. چالاکوانێک بە ساڵێک زیندانی سزادرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک بڕیاری ساڵێک زیندانیکردنی بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند بەتاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ماهیر بەرۆشکی برای ئومێد بەرۆشکی ڕایگەیاند، براکەی لەسەر دوو دۆسیە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر کراوە و ئەمڕۆ دۆسیەکانی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک یەکلایی کراوەتەوە.

وتیشی براکەی دۆسیەیەکی دیکەشی لە دادگا هەبووە کە بەبڕی 240 هەزار دینار غەرامە کراوە.

ماهر بەرۆشکی ئاماژەی بەوەش کرد ، کۆی گشتیی ئەو دۆسیانەی لەسەر براکەی شەش دۆسیەبوون، ئەمڕۆ لە لایەن دادگاوە سێ لەو دۆسیانە یەکلایی کراونەتەوە و سێ دۆسیەش دواخراون بۆ مانگی ئابی ئەم ساڵ.

بەپێی وتەی براکەی ئومێد بەرۆشکی، دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک بڕیاری ساڵێک زیندانیی بۆ ئومێد بەرۆشکی دەرکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی لە بارەی ڤینیسیۆسەوە بڕیاری کۆتایی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندووە

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی پەکەکە: ویستمان مەسعود بارزانی بکەین بە سەرۆکی نەتەوەیی خۆی کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share