نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە چەند ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

نرخی نەوت لەبازاڕی وزەی جیهاندا بەرزترین ئاستی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، ئەمە لەکاتێکدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامە لەگەڵ بەرزونزمییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە و زیادبوونی خواست لەسەر وزە، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان لەهەوڵی بوژانەوەی ئابوریی وڵاتەکانیاندان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بەبڕی 2.17 دۆلار و ڕێژەی 2.6% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 84.56 دۆلار ئەوەش بەرزترین نرخە لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 2.67 دۆلار و ڕێژەی 3.4% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 82.02 دۆلار و ئەمەش بەرزترین ئاستە لەدوای ساڵی 2014ەوە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا و زۆربوونی ژمارەی ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و دەرچوونی خەڵک لە ڕێکارەکانی کۆرۆنا، پاڵنەرێکە بۆ بوژانەوەی ئابوریی جیهان ئەمەش بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەسەر یەک نرخی نەوتی برێنتی بەرزکردووەتەوە و ماوەی حەوت هەفتەشە نرخی نەوتی تەکساس بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

کەرکوک.. تابلۆ و پۆستەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لابران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share