باندێک دەستگیرکران پارەی 25 هەزاریان ساختە کردووە

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، باندێکی ساختەکردنی پارەیان دەستگیرکردووە کە لە پێنج کەس پێکهاتوون و کاریان ساختەکردنی پارەی 25 هەزاری بووە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون”.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، ” دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵە و ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری 25  ھەزار دیناری) لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە”.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە، دەست لە قۆرغکردنی داهاتی گشتیی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: داواکارین سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج، تۆمەتباری کەیسی ئـ.ـەنفال و جەلادەکەی نوگرە سەلمان ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری…
Total
0
Share