بەرشلۆنە لە مێسی بێهیوابووە و سیتی دەیکاتە دیاری بۆ گواردیۆلا

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە بەردەوامبوونی لیۆ مێسی لە ڕیزەکانی بێهیوابووە، لەبەرانبەردا بەڕێوبەرانی مانچستەر سیتی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گواستنەوەی.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لەگەڵ مێسی کۆبوونەوە لەبارەی داهاتووەوە ئەنجامبدات، سڕبوونی پەیوەندییەکان چەندین هۆکاریان لەپشتە، یەکێک لە هۆکارەکان تێکچوونی پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و جوسێپ بارتۆمیوی سەرۆکی یانە، هەروەها دەستبەکاربوونی ستافێکی کارگێڕی نوێ لەدوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان.

هەموو ئەمانەی ڕوودەدات یانە کەتەلۆنییەکەی بێهیواکردووە، پێیان وایە لە هاوینی 2021 یاریزانەکە لەدەستدەدەن و ناتوانن هەرگیز بۆندەکەی نوێبکەنەوە.

لە بەرانبەردا بەڕێوبەرانی یانەی مانچستەر سیتی بڕیاریانداوە لە زستانی 2021وە هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە دەستپێبکەن، چونکە بەپێی یاسا هەر یاریزانێک لە شەش مانگی کۆتایی بۆندەکەیدا دەتوانێت لەگەڵ یانەی خوازیاری دانوستاندن دەستپێبکات، تەنانەت ڕێکەوتنیش لەم قۆناغەدا ڕێگەپێدراوە.

لە ماوەی پێشوودا عومەر بەرادەی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکانی سیتی دووپاتیکردەوە، خەونیان مێسییە و دەیانەوت بیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

میرەر نوسیویەتی، لە ڕێگەی کڕینی مێسییەوە بەڕێوبەرانی سیتیزن دەتوانن قەناعەت بە گواردیۆلا بهێنن لە هاوینی 2021بۆندەکەی تا چوار وەرزی دیکە نوێبکاتەوە و گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەش دەکەن بە دیارییەک بەرانبەر پابەندبوونی بە خواستی سەرۆکایەتی یانەوە.

بابەتی پێشتر

ڤێرنەر کێشەی سەرەکی چێڵسی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

کێشەی گەورە هەیە.. زێدان دوای شکستەکەی قادیش بڕیارێکی گرنگیداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا هاتریکی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد، بەو…
Total
0
Share