(ڤیدیۆ) بەرازیلیەکانی ڕیاڵ ماراسۆنی ئۆساسۆنایان بڕی و هیوای لالیگایان گەڕاندەوە

ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی ستراتیجی گرنگی بەرامبەر ئوساسۆنا تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 34ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی ئوساسۆنا بووەوە و بردنەوەیەکی قورسی تۆمارکرد.

ڕیاڵی زێدان لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ئوساسۆنای یانزەهەمی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی مێرەنگییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لۆس بلانکۆس لە کۆتا ساتەکاندا (76 و 80) لەلایەن یاریزانانی سیلیساو ئیدێر میلیتاو و کاسیمێرۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدریدی شاهانە ژمارەی خاڵە بەدەستهاتووەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 74 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدرید جێگیربوون، لە بەرامبەردا ئوساسۆنا بە 40 خاڵەوە بۆ پلەی 11 دابەزی.

https://streamable.com/dd5im1

بردنەوەی ماراسۆنی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی 34ی لالیگا کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی وەرزی 2020/2021 دروستدەکات، بەوپێیەی بەرشلۆنە سبەیشەو بەرامبەر ڤالێنسیا یاریدەکات و بۆ گەڕاندنەوەی هیوای چنینەوەی نازناوەکە پێویستیان بە بردنەوە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە جیاوازی نێوان ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆی ڕکابەری بە دوو خاڵ بەردەوامی دەبێت، لەم حاڵەتەدا ئەستێرەکانی زێدان لە چوار گەڕی داهاتوودا چاوەڕوانی کەوتنی زەبەلاحەکەی دیکەی مەدرید دەکەن بۆ زەفەرهێنان بە لوتکەی لالیگا.

بابەتی پێشتر

یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەکیان لە کۆمسیۆن تۆمارکرد

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 5-0 هولشتاین کیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی بە بێدەنگی شەشەمی کڕی

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی شەشەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی 2022 واژۆ کرد. یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی…
Total
0
Share