لە نێوان مێسی و لاپۆرتا چی ڕوویدا؟ ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

لاپۆرتا و مێسی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەیان نەکردووە و بەم نزیکانە بڕیاردەدەن

تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان لیۆ مێسی ئەفسانە و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامنەدراوە، بەڵام ئاماژەکان داهاتووی یاریزانەکە یەکلاییدەکەنەوە.

لە 30 تشرینی 2020 خوان لاپۆرتا ئاشکرایکرد، دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کاندید دەکات، لەو کاتەدا نامەیەکی بۆ مێسی نارد و داوایلێکرد بەردەوامبێت و بیر لە ماڵئاوایی نەکاتەوە، لە وەڵامیشدا جادوگەرەمەی ئەرجەنتین دووپاتیکردەوە، هیچ هەنگاوێک نانێت مەگەر لە سوودی یانەکەیدا نەبێت، بەڵێنیشیدا هیچ کێشەیەک لەناوخۆی بارسا دروستنەکات.

گفتوگۆی دووەمی نێوان مێسی و لاپۆرتا لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدابووە، کاتێک یاریزانەکە دڵنیابووە لە سەرکەوتنی هاوڕێ کۆنەکەی و نامەی پیرۆزبایی ئاڕاستەکردووە، بڕیاریشیانداوە چاویان بەیەکدی بکەوێت و تاووتوێی داهاتوو بکەن، بەر لەو کۆبوونەویەش لە گەشتی یاریزانان بۆ پاریس ڕوو بەڕوو قسەیانکردووە و یەکتریان لە ئامێزگرتووە.

بەپێی زانیاریەکانی جوان فیهلیزی ڕۆژنامەنوسی کەتەلۆنی، بەشداریکردنی مێسی لەگەڵ کوڕەکەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان پلان بۆداڕێژراو نەبووە، بەڵکو وەک کەسایەتیەکی یانە لە کۆتا ساتدا بڕیاریداوە بوونی هەبێت، جگە لەم یاریزانەش چەندین ناوداری وەک پویۆڵ و ئینریکی و سەرۆکەکانی پێشوو لە پڕۆسەکەدا بەشداریان کردووە.

تەواوی هەنگاوەکان دەریدەخەن هێشتا مێسی بڕیاری کۆتایی نەداوە، بەڵام نزیکە لە بەردەوامبوونەوە، دەبێت ئەوەش لەبیرنەکەین کە دوورکەوتنەوە و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەوە دیسانەوە ئەگەرێکە، ئەگەر ئەوە ڕووبدات مێسی لە دەرگای سەرەکییەوە ماڵئاواییدەکات.

خوان لاپۆرتا بە ستافێکی کارامە چواردەور دراوە و دەتوانن بەبێ دروستبوونی فشاری میدیایی و هاندەران ماڵئاوایی لە ئەفسانەکە بکەن، ئەویش بە مەرجێک، مەرجی گەڕانەوە وەک کەسایەتییەک بۆ بلاوگرانا.

بابەتی پێشتر

لە ساڵیادی لەدایكبوونیدا.. چیرۆكی ئەو وێنەیەی ئەنیشتاین تیایدا زمانی دەرهێناوە

بابەتی دواتر

بەهۆكارێكی سەیر باوكێك كوڕە 10 ساڵانەكەی خۆی دەخنكێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share