یارییەکانی ئەمڕۆ، یەک شەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە گەڕێکی دیکەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی و لە گرنگترین ڕوبەڕوبوونەوەدا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا بەرانبەر یانەی وێستهام یونایتد یاریدەکات، هەروەها لیستەر سیتی لە واڵکەرز ستادیەم بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا دەوەستێتەوە.

لە خولی ئیتاڵیا بەشێکی دیکە لە یانەکان یارییەکانی گەڕی شەشەم ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا ڤیاڕیاڵ لە لا سیرامیکا میوانداری شەمشەمە کوێرەکانی ڤالێنسیا دەکات، هەروەها یارییەکی بەهێز لە نێوان ڕیاڵ بیتیس و ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدەدرێت.

لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا پێنج یاری گرنگ سازدەکرێن، یانەی گورگەکانی ڕۆما لە ئۆڵۆمپیکۆ بەرانبەر بینیڤینتۆ دەوەستێتەوە.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیاش یارییەکانی هەفتەی چوار و حەوت بەڕێدەکرێن.

پریمەرلیگ (هەفتەی پێنج)

شیفێڵد یونایتد – فولهام (2:00)

کریستاڵ پاڵاس – برایتن ئالبیۆن (4:00)

تۆتنهام هۆتسپێرز – وێستهام یونایتد (6:30)

لیستەر سیتی – ئەستۆن ڤێلا (9:15)

لالیگا

ئیبار – ئۆساسونا (1:00)

ئەتلەتیک بلباو – لیڤانتی (3:00)

ڤیاڕیاڵ – ڤالێنسیا (5:00)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ئیڵچی (7:30)

هوێسکا – ڕیاڵ بەلەد وەلید (7:30)

ڕیاڵ بیتیس – ڕیاڵ سۆسیداد (10:00)

سیریا ئەی

بۆلۆنیا – ساسولۆ (1:30)

تۆرینۆ – کالیەری (4:00)

سپیزیا – فیۆرنتینا (4:00)

ئودینێزی – پارما (7:00)

ڕۆما – بینیڤینتۆ (9:45)

بۆندس لیگا

کولن – ئینتراخت فرانکفۆرت (4:30)

شالکە – یونایەن بەرلین (7:00)

لیگا 1

ستراسبۆرگ – لیۆن (2:00)

ئینجێر – میتز (4:00)

مۆناکۆ – مۆنتیپیلێ (4:00)

نانت – ستاد بریست (4:00)

سانت ئیتیان – نیس (6:00)

لیل – لانس (10:00)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
زیاتر ببینە

له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا…
Total
0
Share