قائمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لەبەر ئەوەش دەبێت هاوڵاتییان خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن و دووربکەونەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی لە شوێنی گەرم هەڵگیراون، چونکە ئەوە هۆکارێکە بۆ پەتای سکچوون و ڕشانەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداریداوەتە هاوڵاتییان له‌كاته گه‌رمه‌كاندا به‌تایبه‌ت له کاتژمێر (11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ) لە ماڵەکانیاندا بمێننه‌وه و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان لەگەڵدایە”.
هاوکات رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاندووە “بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە بەهیچ شێوەیەک نابێت و رێگەپێدراو نییە کە تانکەری سوته‌مه‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی غازی شلی (LPG) لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ شوێنەکان نه‌گوازێته‌وه لەبەر ئەوەی مەترسی ڕوداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، پێویستە لە درەنگانێکی شەودا ئەو کارە بکرێت، هەر شوێنێک پابەند نەبێت روبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.
ڕێكان جه‌مال، داوا له شۆفێرانیش دەکات له پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و سه‌لامه‌تی ئوتۆمبیله‌كانیان له‌كاته زۆر گه‌رمه‌كاندا سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان نه‌كه‌ن و به‌نزین نه‌كه‌نه ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه، چونكه له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونی ڕوداوی نه‌خوازراو زیاتره.