عەلی حەمەساڵح: ئەگەر بە بەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر بەبەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە”.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “لە پرۆژەی 24 کاتژمێریدا ئەگەر بەبەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە، کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت رەچاوی دۆخی هەژارانمان کردووە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، حکومەتی هەرێم لە پرۆژەی رووناکیدا دەڵێت، لە سفر بۆ (100 کیلۆوات) تەنیا 19 هەزارت بۆدێتەوە!، ئەم بڕەش زۆر کەمترە لە یەک ئەمپێر و نزیکەی 63% یەک ئەمپێر دەکات، واتە ئەگەر هیچ بەکارنەهێنیت، دەتوانیت تەنیا 19 هەزار دینار بدەیت.

عەلی حەمەساڵح، ئەوەش دەڵێت، “هەڵەکەیان ئەوەندە زەقە، دەڵێت، ئەگەر سفر بۆ 100 بەکاربهێنت کیلۆواتێک 190 دینارە!، بەڵام لە 100 بۆ 600 کیلۆوات دەبێتە 100 دینار!”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزان پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share